دواین هەواڵ

جیهان‌

 6 کاتژمێر پێش ئێستا

سی ئێن ئێن: بە هەزاران چەکداری عێراقی بۆ سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکان چوونەتە ئێران

هەرێم نیوز

تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن (CNN) لە ڕاپۆرتێکدا لە زاری سەرچاوەیەکی سەربازیی ئەورووپی و سەرچاوەیەکی ئەمنیی عێراقییەوە بڵاوی کردەوە، کە لە ماوەی هەفتەکانی ڕابردوودا چەکدارانی میلیشیا عێراقییەکان بۆ هاوکاریی تاران لە سەرکوتکردنی خۆپیشاندانە بەردەوامەکان، چوونەتە ناو خاکی ئێران.

سەرچاوە ئەمنییە عێراقییەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە نزیکەی 5000 چەکداری میلیشیا دەستڕۆیشتووەکانی عێراق لە ڕێگەی دوو دەروازەی سنوورییەوە لە باشووری عێراقەوە چوونەتە ناو ئێران، کە ئەوانیش بریتین لە: دەروازەی شەیب لە پارێزگای میسان، دەروازەی زرباتیە لە پارێزگای واست.

هاوکات سەرچاوەیەکی سەربازیی ئەورووپی بۆ هەمان سەرچاوە پشتڕاستی کردووەتەوە کە نزیکەی 800 چەکداری شیعە لە پارێزگاکانی دیالە، میسان و بەسڕەوە، بە بیانووی "گەشتی ئایینی و زیارەت" چوونەتە ناو ئێران، بەڵام ئامانجی سەرەکییان بەشداریکردنە لە ئۆپراسیۆنەکانی سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران لەو وڵاتەدا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP