دواین هەواڵ

جیهان‌

 22 کاتژمێر پێش ئێستا

بۆچی ترەمپ هێرشی نەکردووەتە سەر ئێران؟

هەرێم نیوز

ڕۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی، بە ئاماژەدان بە هەڕەشەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ هێرشکردنە سەر ئێران، نووسیویەتی: “بەرپرسانی ئەمریکا بە نهێنی ئاگادارکراونەتەوە کە سوپای وڵاتەکە ئامادە نییە هێرش بکاتە سەر ئێران بەهۆی سنوورداربوونی بژاردە و تواناکان”.

ترەمپ لە چەند هەفتەی ڕابردوودا چەندین جار هەڕەشەی لە کۆماری ئیسلامی ئێران کردووە ئەگەر بە شێوەیەکی دڕندانە هێرش بکاتە سەر خۆپیشاندەران و بیانکوژێت، بە هەنگاوی سەربازی.

سەرۆکی ئەمریکا بە خۆپیشاندەرانی وتووە "یارمەتیدان لە ڕێگایە"، لەگەڵ ئەوەشدا وادیارە سەرۆک کۆماری ئەمریکا شەوی ڕابردوو پاشەکشەی کردبێت لەم هەڵوێستە و وتی پێیان وتراوە کەس لەسێدارە نادرێت و "کوشتن لە ئێران وەستاوە".

ڕۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی نووسیویەتی: دەوترێت ترەمپ فەرمانی بە تیمی ئاسایشی نەتەوەیی خۆی کردووە کە تەنیا لە حاڵەتێکدا هەنگاو بنێن کە بتوانن گەرەنتی گورزێکی یەکلاکەرەوە بکەن لە دژی ڕژێم، بەڵام بەرپرسان بە ئێن بی سی نیوزیان ڕاگەیاندووە کە نەیانتوانیوە دڵنیایی لەو شێوەیە بدەن، هۆشدارییان داوە کە کردەوەی سەربازی دەتوانێت ببێتە هۆی ململانێیەکی فراوانتر کە دەتوانێت بۆ چەند هەفتەیەک بەردەوام بێت و وەڵامێکی توندی ئێرانی لێبکەوێتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP