هەرێم نیوز
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کۆماری ئیسلامیی ئێراندا سەپاند و چەندین کەسایەتی و دامەزراوەی کردە ئامانج.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمیی ئەو وەزارەتە، لە چوارچێوەی ئەم هەنگاوە نوێیەدا 12 کەس و 13 دامەزراوە خراونەتە لیستی سزاکانەوە.
لە نێو سزادراوەکاندا ناوی عەلی لاریجانی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، و نیعمەتوڵڵا باقری، فەرماندەی سوپای لوڕستان، دەبینرێت.
هەروەها محەمەد ڕەزا هاشمیفەر، فەرماندەی پۆلیسی لوڕستان، یەدوڵڵا بوعەلی، فەرماندەی سوپای فەجری فارس، و عەزیزبوڵڵا مەلەکی، فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای فارس، لەو کەسایەتییە باڵا سەربازی و ئەمنیانەن کە ناویان لە لیستی نوێی سزاکانی ئەمریکادا هاتووە.