هەرێم نیوز
نووسینگەی ڕاگەیاندنی قەتەر پشتڕاستی دەکاتەوە کە جووڵەی کارمەندان لە بنکەی عەدید بەهۆی گرژییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێرانەوەیە و جەخت لە پاراستنی ئاسایشی دانیشتووان دەکاتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی 1ی 2026، نووسینگەی ڕاگەیاندنی نێودەوڵەتی لە قەتەر لەبارەی هەواڵی ڕۆیشتنی هەندێک کارمەند لە بنکەی ئاسمانیی عەدید ڕوونکردنەوەی دا و ڕایگەیاند: "ئەو جۆرە ڕێوشوێنانە لەژێر ڕۆشنایی گرژییەکانی ناوچەکەدا دەگیرێتەبەر و هۆکارەکەی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئەمەریکایە."
لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت کراوەتەوە کە دەوڵەتی قەتەر بەردەوامە لە گرتنەبەری هەموو ڕێوشوێنە پێویستەکان بۆ دەستەبەرکردنی سەلامەتی و ئاسایشی هاووڵاتییان و پاراستنی دامەزراوە سەربازییەکان.
ئەم ڕوونکردنەوەیە دوای ئەوە دێت کە ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری دیپلۆماتکارانەوە بڵاوی کردەوە، ئامۆژگاریی بەشێک لە کارمەندانی بنکەی عەدید کراوە تا ئێوارەی ئەمڕۆ بنکەکە جێبهێڵن، ئەوەش بەهۆی ئەگەری هێرشی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران.