دواین هەواڵ

جیهان‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

ترەمپ بۆ خۆپیشاندەران: ناوی بکوژان تۆمار بکەن باجەکەی دەدەن

هەرێم نیوز

سەرۆکی ئەمەریکا پەیامێکی توند ئاراستەی خۆپیشاندەرانی ئێران دەکات و داوایان لێ دەکات دەست بەسەر دامەزراوەکاندا بگرن، هاوکات ڕایدەگەیەنێت هەموو کۆبوونەوەکانی لەگەڵ بەرپرسانی تاران هەڵوەشاندووەتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 13ی 1ی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە پەیامێکدا بۆ خەڵکی ئێران نووسیویەتی: "نیشتمانپەروەرانی ئێران، بەردەوام بن لە ناڕەزایەتی و دامەزراوەکانتان کۆنترۆڵ بکەنەوە."

ترەمپ داوای لە خۆپیشاندەران کردووە ناوی بکوژان و ئەشکەنجەدەران تۆمار بکەن و بیپارێزن، چونکە بە وتەی ئەو "ئەوان باجێکی قورس دەدەن."

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا، ترەمپ هەڵوێستێکی نوێی ڕاگەیاندووە و دەڵێت: هەموو دیدارەکانم لەگەڵ بەرپرسانی ئێران هەڵوەشاندووەتەوە تا ئەو کاتەی کوشتنی بێمانای خۆپیشاندەران دەوەستێت).

لە کۆتاییدا دۆناڵد ترەمپ مزگێنیی داوەتە خۆپیشاندەران و دەڵێت: "هاوکاری لە ڕێگایە."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP