دواین هەواڵ

جیهان‌

 6 رۆژ پێش ئێستا

ئەمریکا و ئوسترالیا بۆ هاوڵاتیانیان: ئێران بەجێبهێڵن

هەرێم نیوز

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و حکومەتی ئوسترالیا، لە دوو ڕاگەیەندراوی جیاوازی بەپەلەدا، هۆشداریی توندیان دایە هاووڵاتییانیان و داوایان لێکردن بەهۆی تێکچوونی باری ئەمنی و پچڕانی پەیوەندییەکان، هەر ئێستا خاکی ئێران جێبهێڵن.

ئەمریکا: دۆخەکە مەترسیدارە
واشنتن ئاماژەی بەوە کردووە کە بەهۆی بەردەوامیی خۆپێشاندانەکان، پچڕانی هێڵەکانی ئینتەرنێت و تەلەفۆن، و هەروەها ڕاگرتنی بەشێکی زۆر لە گەشتە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەکان، مانەوە لە ئێران مەترسییەکی جددی لەسەر ژیانی هاووڵاتییان دروست دەکات. ئەمریکا داوای لە هاووڵاتییانی کردووە "دەستبەجێ" و پێش ئەوەی گەشتە ئاسمانییەکان بەتەواوی پەکیان بکەوێت، ئەو وڵاتە جێبهێڵن.

ئوسترالیا: هەر ئێستا بڕۆنە دەرەوە
هاوکات، بینی وونگ، وەزیری دەرەوەی ئوسترالیا، پەیامێکی هاوشێوەی ئاراستەی هاووڵاتییانی وڵاتەکەی کرد و ڕایگەیاند: "داوا لە هەموو هاووڵاتییانی ئوسترالیا دەکەم هەر ئێستا ئێران بەجێبهێڵن." ئوسترالیا هۆشداری داوە کە لە ئەگەری خراپتربوونی دۆخەکە، توانای پێشکەشکردنی هاوکاریی کونسوڵگەرییان زۆر سنووردار دەبێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP