دواین هەواڵ

عێراق‌

 11/01/2026

باڵیۆزخانەی ئەمریکا بۆ لایەنە عێراقییەکان: یان گروپە چەکدارەکان هەڵوەشێنەوە، یان عێراق هەڵدەوەشێتەوە

هەرێم نیوز

کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا پەیامێکی یەکلاکەرەوە دەداتە لایەنەکان و دەڵێت عێراق لەبەردەم دوو ڕێیاندایە، یان کۆتاییهێنان بە گرووپە چەکدارەکان یان هەڵوەشانەوەی وڵات.

ئەمڕۆ یەکشەممە 11ی 1ی 2026، میدیاکانی عێراق لە زاری سەرچاوەی ئاگادارەوە بڵاویان کردەوە، جۆشوا هاریس، کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی عێراق کۆبووەتەوە و "پەیامی کۆتایی" وڵاتەکەی پێ داون.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ناوەڕۆکی پەیامەکە ئەوە بووە کە دەبێت گرووپە چەکدارەکان هەڵبوەشێنەوە و بەشداری لە حکوومەتدا نەکەن، ئەگەرنا ئەمەریکا "چەکی برسیکردن" بەکاردەهێنێت.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە داوە، واشنتۆن هەڕەشەی ئەوەی کردووە ئەگەر مەرجەکە جێبەجێ نەکرێت، ئەوا ئابووریی عێراق دەڕووخێنێت، کە ئەمەش یەکسان کراوە بە هەڵوەشانەوەی تەواوەتیی سیستەمی سیاسیی عێراق.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP