هەرێم نیوز
لەدوا کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی هەریەکە لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان و نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا؛ کشاونەتەوە لە کێبڕکێی سەرۆک وەزیرانی عێراق کشاونەتەوە، بەوتەی سەرکردەیەکی رەوتی حیکمە "ئەگەری بەهێز هەیە بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حکومەت لەنێوان حەمید شەتری و باسم بەدریە".
فەهد جبوری، سەرکردە لە رەوتی حیکمە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی "ئەلڕەشید" ئاشکرایکرد "محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوەو گەشەپێدان و نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، لە کێبڕکێی سەرۆک وەزیران کشاونەتەوە".
سەبارەت بەوەی کێ چانسی بوون بە سەرۆک وەزیرانی هەیە؟ جبوری وتی "بابەتەکە بەنزیكی یەکلابووەتەوە و بژاردەکە ئێستا لەنێوان حەمید شەتری، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری و باسم بەدری، سەرکردە لە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا سنوردارە".
ئەو سەرکردەیەی رەوتی حیکمە ڕایوایە، ئەو پۆستەیە لەنێوان حەمید شەتری و باسم بەدری یەکلایی دەکرێتەوە، لەبارەی هۆکارەکەی؟ ئەو دەڵێت، ئەوەش لەبەر ئەگەری بوونی ناو و روخسارێکی نوێ لە دەرەوەی ناوی نۆ كاندیدەكەی سەرەتا، "ئەگەر چوارچێوەی هەماهەنگی بگاتە کاندیدێکی کۆدەنگی".
ناوبراو زیاتر جەختیکردەوە "کۆبونەوەی شەوی چوارشەممەی رابردوو، بووەتە هۆی کشانەوەی سودانی و مالیکی بەمەبەستی پێدانی دەرفەت بە روخساری نوێ، ئەمەش کارێکی جێگەی دەستخۆشییە".
فەهد جبوری ئەوەشی نەشاردەوە کە حزبەکەی سودانی کە گەورەترین هاوپەیمانییە لەنێو چوارچێوەی هەماهەنگی؛ پێشنیازیان كردووە، ئەوان ناوێک لە 'كوتلەكەی' خۆیان هەڵبژێرن بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران.