هەرێم نیوز
وەزارەتی تەندروستیی عێراق بە فەرمی لینکی دامەزراندنی ئەلیکترۆنیی بۆ دەرچووانی ساڵی خوێندنی 2023-2024 کاراکرد.
ئەم دەرفەتە تایبەتە بە دەرچووانی کۆلێژەکانی پزیشکیی ددان، دەرمانسازی، و کۆلێژە تەکنیکییەکان لە هەرێمی کوردستان و دەرەوەی عێراق، هەروەها دەرچووانی پەیمانگە پزیشکی، تەندروستی، و تەکنیکییەکان.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، خوازیاران دەتوانن فۆڕمی تایبەت پڕبکەنەوە، بەڵام بڕیاری کۆتایی لەسەر دامەزراندنەکە دوای پەسەندکردنی خشتەی بودجە و بەپێی پێویستیی وەزارەت دەدرێت. لینکەکە بۆ ماوەی یەک مانگ کارا دەبێت.
کلیک لێرە بکە