دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 6 رۆژ پێش ئێستا

پزیشکێکی پسپۆڕی دڵ: 90%ی جەڵتەی دڵ بە خوویەکی سادەی بەیانیان دەستپێدەكات

هەرێم نیوز 

1- ناوی دکتۆر مارتن هیگڵ بوو
پزیشکێکی باڵای دڵ لە نەخۆشخانەی گشتی ڤیەنا کە توێژینەوەی لەسەر زیاتر لە ١٢ هەزار کەیسی نەخۆشی دڵ کردبوو.
کاتێک لێیان پرسی درووستترین شتی دووبارەبووە کە بینیویەتی چییە،ئاماژەی بە تەمەنی خەڵک یان  کۆلیسترۆڵی خۆراک نەکرد.
وتی: "هەموو شتێک لە دە خولەکی یەکەمی دوای لە خەو هەڵسانەوە دەستپێدەکات - لەوەی خەڵک چەند بە توندی و سەختی ڕۆژەکەیان دەست پێدەکەن.”

2- هیگڵ ڕوونی کردەوە کە زۆربەی جەڵتەی دڵ لە نێوان کاتژمێر 6 بۆ 10ی بەیانی ڕوودەدەن.
نەک بەهۆی نانی بەیانی یان کەشوهەوا، بەڵکو بەهۆی ئەرکێکی دیاریکراوەوە واتە ( هاندانێکی دەروونی لەناکاو).

گوتی: “خەڵک لە خەو هەڵدەستن و یەکجار سیستەمی جەستەیان پڕ دەکەن.
دەست بۆ مۆبایلەکانیان دەبەن، گڵۆپی شین داگیرسێنن،
پێش ئەوەی ئۆکسجین بگەیەننە مێشک، سترێس دەگەیەنن.
جەستە هێشتا فشاری خوێنی خۆی ڕێک نەخستووە،
بەڵام ئێمە بە هەستی پەلە شۆکی دەکەین.”

3- دەریخست کە داتاکانی چاودێریکردنی بەردەوامی ECG لە نەخۆشەکاندا کە جەڵتەی دڵیان هەبووە دەریخستووە کە گۆڕانی لێدانی دڵ بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش دابەزیوە تەنها چەند خولەکێک دوای لە خەو هەڵسان.

هۆکارەکە جوڵەی جەستەیی نەبوو، بەڵکو زیادبوونی لەناکاوی کۆرتیزۆڵ بوو بەهۆی بەشداریکردنی دەستبەجێی مێشک.

هیگڵ دەڵێت: "کۆئەندامی دەمار پێویستی بە پێنج خولەک ئارامییە بۆ ئەوەی ئاسایی بێتەوە. بەڵام ئێمە لەبری ئارامی ، شەڕێکی پێدەدەین".

4- چارەسەری ئەو زۆر سادە بوو، هەروەها شاعیرانە:
“مەهێڵە ڕۆژ دەست بەسەردا بگرێت، تۆ دەست بەسەر ڕۆژ دا بگرە.” 
نەخۆشەکانی فێرکرد :سێ هەناسەی ئارام لە کاتی پاڵکەوتوودا بکێشن ، بە هێواشی دانیشن ، پێش قسەکردن ئاو بخۆنەوە
، بەکاربردنی شاشەکان ١٠ خولەک دوا بخەن

دوای شەش هەفتە، ٪٧٠ ی نەخۆشەکان
کەمبوونەوەی پەستانی خوێن لە بەیانیان دا
باشبوونی تۆنی ڤاگ (هێزی سیستەمی ئارامکەر)یان نیشاندا کە پارێزەرێکی ڕاستەوخۆیە لە دژی فشاری دڵ.

5- وتی: "جەڵتەی دڵ تەنها کێشەی خوێنبەرەکان نییە: کێشەی کات‌بەندییە."
لەبەرئەوە، جارێکی تر کاتێک زەنگی ئالارمی مۆبایلەکەت لێدەدات، بیرت بێت:
ئەوە خودی ڕۆژەکە نییە دڵت لەکار دەخات ،ئەوە شێوازی دەستپێکردنەکەیە.




Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP