دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

وتەبێژی حکومەت بۆ حەلبوسی: هەولێر شوێنی کەسانی سپڵە و شۆڤێنی نییە

هەرێم نیوز

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەڵامێکی توندی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی حزبی تەقەدومی دایەوە و ڕایگەیاند کە هەولێر نەک هەر چاوەڕێی ئەو نییە، بەڵکو پێشوازیشی لێ ناکات.

لە وەڵامی لێدوانێکی پێشتری حەلبوسی کە گوتبووی "سەردانی هەولێر ناکەم"، پێشەوا هەورامانی ڕایگەیاند: "هەولێر پێشوازی لە سەردانەکەتان ناکات، چونکە لێرە شوێنێک نییە بۆ کەسانێک چاکەیان لەبەرچاو نەبێت."

وتەبێژی حکومەت بە توندی هێرشی کردە سەر حەلبوسی و ڕایگەیاند کە ئەو نوێنەرایەتی ئایدۆلۆژیایەکی "شۆڤێنیستی" دەکات. هەورامانی ئاماژەی بەوەش کرد:
• دەبێت لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ حەلبوسی بکرێت لەسەر ئەو ملیۆنەها دۆلارەی لە ڕێگەی گەندەڵییەوە بەدەستی هێناوە.

• حەلبوسی بە قۆستنەوەی "خوێن و ئارەقەی گەلی عێراق" سەرمایەی کۆکردووەتەوە.
• مانەوەی کەسانی وەک ئەو، نیشانەی ئەوەیە کە هێشتا بیری شۆڤێنی لە عێراقدا کۆتایی نەهاتووە.

هەورامانی جەختی کردەوە کە قەوارەی هەرێمی کوردستان بەرهەمی قوربانییەکی بێئەندازەیە و گوتی: "تۆ زۆر لەوە بێبایەختری سنوورێک بۆ ئیرادەی هەرێمی کوردستان دابنێیت، پێویستە پەند و وانە لە مێژوو وەربگریت."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP