دواین هەواڵ

کوردستان‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

بارزانی: ئەوەی بۆمان کرا بۆ ڕۆژئاوای کوردستان کردمان و پێیەوە سەربەرزین

هەرێم نیوز

 بارزانی، لە میانەی بەشداریی لە ١١هەمین کۆنگرەی تەندروستیی میزۆپۆتامیا لە هەولێر، پەیامێکی گرنگی لەسەر دۆخی ناوخۆیی هەرێم، عێراق و ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیاند.

 بارزانی تیشکی خستە سەر ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی ڕۆژئاوای کوردستان و ڕایگەیاند: "خەریک بوو کارەساتێکی گەورە ڕووبدات، ترسی گەورەی من ئەوە بوو ببێتە شەڕی کورد و عەرەب." جەختیشی کردەوە کە:
• کورد هەمیشە دژی زۆردار بووە، نەک میللەتان.
• ئەوەی پێمان کرا بۆ کوژاندنەوەی ئەو ئاگرە کردمان و پێیەوە سەربەرزین.
• سوپاس بۆ خوا ڕێگری لە دروستبوونی شەڕی کورد و عەرەب کرا.

سەبارەت بە بنبەستی سیاسی و پێکهێنانی کابینەی دەیەم، سەرۆک بارزانی ئاشکرای کرد:

١. لە هەرێم: هەوڵی جددی دەدەین بۆ چارەسەرکردنی گیروگرفتەکانی بەردەم پێکهێنانی حکومەت.
٢. لە بەغدا: ئامادەی هەموو هاوکارییەکن بۆ برایانمان لە بەغدا تا زوو حکومەتی نوێ پێکبێت و لە قەیرانەکان دەرباز بین، هەرچەندە ئاماژەی بەوەش کرد کە "گرفتەکان زۆرن".

پارتی دووپاتی کردەوە کە لە یەکەم ڕۆژەوە پشتیوانییان لە پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا کردووە و هیوای خواست ئەم پڕۆسەیە بگاتە ئەنجامێک کە خێری بۆ هەموو لایەک تێدا بێت.

بارزانی دەستخۆشی لەو پزیشکانە کرد کە لە هەر چوار پارچەی کوردستانەوە لە هەولێر کۆبوونەتەوە و گوتی: "دڵ و دەرگای هەولێر هەمیشە بۆ ئێوە و ئاڵوگۆڕی زانست کراوەیە."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP