هەرێم نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، سبەی یەکشەممە دەست بە دابەشکردنی نەوتی حکومەتی عێراق دەکرێت و هەر خێزانێک 100 لیتری بە 31 هەزار دینار پێ دەدرێت.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی، بڕیارە سبەی یەکشەممە 1ی 2ی 2026، لە مەڵبەندەکانی (یەک و دوو) دەست بە دابەشکردنی ئەو نەوتە بکرێت کە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دابین کراوە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕوونی کردووەتەوە، بڕی نەوتەکە بۆ هەر خێزانێک 100 لیترە و بە نرخی 31 هەزار دینار دابەش دەکرێت.
ئاماژە بەوەش کراوە کە پرۆسەی دابەشکردنەکە لە ڕێگەی "کارتی زیرەک"ـەوە جێبەجێ دەکرێت.