هەرێم نیوز
دانیشتنی چارەنووسسازی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری نوێی وڵات، کە بڕیار بوو پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە (٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦) بەڕێوە بچێت، بەهۆی ململانێی سیاسی و ئامادەنەبوونی پەرلەمانتاران دواخرا.
فەرهاد ئەترووشی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە فەرمی ڕایگەیاند، بەهۆی تەواونەبوونی ڕێژەی یاسایی (نیساب)، دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار بۆ کاتێکی نادیار دواخرا. ئەمەش دوای ئەوە دێت کە لایەنەکان نەیانتوانی ٢٢٠ پەرلەمانتار لەناو هۆڵی کۆبوونەوەکەدا کۆبکەنەوە.
بەگوێرەی دەستوور بۆ ئەوەی نیسابی یاسایی تەواوبێت پێویستە ٢٢٠ پەرلەمانتار لە هۆڵی کۆبوونەوە ئامادە بن، ئەمڕۆ ئەو ژمارەیە ئامادە نەبوو، هاوکات پێویست بە لێكتێگەیشتن و ڕێککەوتن هەیە.