دواین هەواڵ

کوردستان‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

نەتەوە یەکگرتووەکان گەیشتە کۆبانێ؛ 24 بارهەڵگر هاوکاری گەیەندرا

هەرێم نیوز

کاروانی هاوکاریی نەتەوە یەکگرتووەکان لە حەلەبەوە گەیشتە کۆبانێ و دانیشتووانەکەی باس لە دۆخێکی سەخت دەکەن، هاوکات دەزگای خێرخوازیی بارزانیش هاوکاری گەیاندووەتە رۆژئاوا.

ئەمڕۆ یەکشەممە 25ی 1ی 2026، هاوکاریی مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە پارێزگای حەلەبەوە گەیشتە کۆبانێ کە لە 24 بارهەڵگر پێکهاتووە.

ئەمە لەکاتێکدایە چەندین ڕۆژ بوو کۆبانێ لەلایەن چەکدارانی سوپای عەرەبی سوریاوە گەمارۆ درابوو، بەڵام ئێستا ڕێڕەوێکی مرۆیی بۆ شارەکە کراوەتەوە.

ئاوارەکانی کۆبانێ لە دۆخێکی سەختدا دەژین و چەندین خێزان لەنێو مزگەوت و قوتابخانەکان دەمێننەوە. هاونیشتمانییەک لە کۆبانێوە وتی: "4 خێزان لەنێو یەک دووکاندا دەمێنینەوە، نە سۆپامان هەیە نە سووتەمەنی."

جگە لەم دۆخە سەختەی ژیان، خەڵک خۆراک و دەرمانیشیان دەستناکەوێت. هاوکات لە باشووری کوردستانەوە دەزگای خێرخوازیی بارزانی کاروانی هاوکاریی گەیاندووەتە ڕۆژئاوای کوردستان و لە ناوچە جیاوازەکانیش خەڵک بەشداری لە هەڵمەتەکانی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ ڕۆژئاوا دەکەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP