دواین هەواڵ

کوردستان‌

 9 کاتژمێر پێش ئێستا

فوئاد حوسێن: هێشتا لەگەڵ یەکێتی ڕێکنەکەوتووین؛ "زیندانیانی داعش مەترسیدارن"

هەرێم نیوز

فوئاد حوسێن رایدەگەیەنێت، بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار هێشتا لەگەڵ یەکێتی نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن و ئاماژە بەوەش دەکات کە وەرگرتنەوەی زیندانیانی داعش بابەتێکی گرنگە و پەیوەستە بە دۆخی ئەمنیی عێراقەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 25ی 1ی 2026، فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەو کاندیدی پارتییە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار و لایەنەکانی دیکەش کاندیدی خۆیان هەیە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ ڕێککەوتنێک لەنێوان دوو لایەنە سەرەکیەکەی هەرێم (پارتی و یەکێتی) نەکراوە لەو بارەیەوە.

سەبارەت بە دۆسیەی ئەمنی، فوئاد حوسێن وتی: "زیندانیانی داعش بابەتێکی گرنگە کە گرێدراوی دۆخی ئەمنیی عێراقە بە گشتی، چونکە سەرکردەی مەترسیداریان تێدایە."

فوئاد حوسێن ئاماژەی بەوەش کرد، گفتوگۆ بۆ وەرگرتنی زیندانییەکانی داعش لە سوریا هەیە و بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ ئەوروپا لە گفتوگۆدان، چونکە نابێت عێراق بە تەنیا باری ئەمنی و دارایی پەیوەست بە دۆسیەی دەستگیرکراوانی داعش هەڵبگرێت و بەرپرسیارێتییەکە لە ئەستۆی هەموو ئەو وڵاتانەدایە کە پەیوەندیدارن.

ئەمە لەکاتێکدایە رۆژی چوارشەممە سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاندبوو، ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئاسایشی نیشتمانی ڕەزامەندی دەربڕیوە کە عێراق ئەو تیرۆریستانە وەربگرێتەوە کە لە زیندانەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدەدان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP