دواین هەواڵ

کوردستان‌

 9 کاتژمێر پێش ئێستا

فارس عیسا: لەمساڵدا کێشە بۆ مووچە دروست نابێت؛ "هەموو بیانووەکان بڕدراون"

هەرێم نیوز

سەرۆکی نوێنەرایەتی هەرێم لە بەغدا دڵنیایی دەداتە فەرمانبەران کە ئەگەر کێشەی سیاسی دروست نەبێت، ئەمساڵ کێشە بۆ مووچە دروست نابێت و دەشڵێت 120 ملیار دینارەکە مانگانە ڕەوانە دەکرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 25ی 1ی 2026، فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی هەرێم لە بەغدا لە لێدوانێکدا لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان وتی: "ئەگەر کێشەی سیاسی نەیەتە پێش، هیچ گرفتێک لە بەرامبەر ناردنی مووچەی فەرمانبەران لەمساڵدا نابێت."

سەبارەت بە چارەسەری کێشەکان، فارس عیسا ئاماژەی بەوە کرد، نەوتی هەرێم لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە دەڕواتە بازاڕەکانی جیهان و 120 ملیار داهاتی ناوخۆ مانگانە ڕەوانە دەکرێت، هەروەها "بابەتی هەژماری منیش کۆتایی هاتووە."

لە کۆتاییدا سەرۆکی نوێنەرایەتی هەرێم جەختی کردەوە، بە جێبەجێکردنی ئەو خاڵانە "هیچ کێشەیەک نەماوە ببێتە بیانوو بۆ نەناردنی مووچە."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP