دواین هەواڵ

عێراق‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

نوری مالیکی وەڵامی ترەمپ دەداتەوە

هەرێم نیوز

دەنگ و وەڵامی هۆشدارییەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای دایەوە. مالیکی جەخت دەکاتەوە کە پاشەکشە لە کاندیدبوونی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران ناکات و زمانی هەڕەشەی واشنتن ڕەت دەکاتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦)، مالیکی لە پەیامێکدا لە هەژماری فەرمیی خۆی لە (ئێکس)، کە دووجار دەستکاری کرد و جارێک سڕییەوە، ڕایگەیاند: "ئێمە بە تەواوی دەستوەردانی ئاشکرای ئەمریکا لە کاروباری ناوخۆی عێراق ڕەت دەکەینەوە. ئەم کارە بە پێشێلکردنی سەروەری و پێچەوانەی سیستەمی دیموکراتی دەزانین."

‎مالیکی لە وەڵامەکەیدا بۆ ترەمپ ئاماژەی بە چەند خاڵێکی سەرەکی کردووە:

• دەستدرێژی بۆ سەر بڕیار: ڕەتکردنەوەی کاندیدبوونی لەلایەن ئەمریکاوە بە "دەستدرێژی بۆ سەر بڕیاری چوارچێوەی هەماهەنگی" وەسف کرد.
• زمانی دیپلۆماسی: جەختی کردەوە کە دەبێت زمانی گفتوگۆ لە نێوان وڵاتان هەبێت، نەک پەنابردن بۆ "زمانی فەرمان و هەڕەشە".
• سووربوون لەسەر کاندیدبوون: مالیکی ڕایگەیاند کە پابەندە بە ئیرادەی چوارچێوەی هەماهەنگی و بەردەوام دەبێت تا گەیشتن بە ئەنجامی کۆتایی.

ئەم وەڵامەی مالیکی دوای ئەوە دێت کە دۆناڵد ترەمپ بە توندی ڕایگەیاندبوو گەڕانەوەی مالیکی واتە بڕینی تەواوی هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ عێراق. مالیکی لە پەیامی دووەمیدا، دەستەواژەی "سیستەمی دیموکراتیی عێراق لە دوای ٢٠٠٣"ی بۆ نووسینەکەی زیاد کرد، وەک ئاماژەیەک بۆ ئەوەی کە خودی ئەمریکا ئەو سیستەمەی دامەزراندووە و ئێستا دەیەوێت لێی پاشگەز بێتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP