هەرێم نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا، لە پەیامێکی تونددا هۆشداریی داوەتە بەرپرسانی عێراق سەبارەت بە ئەگەری دووبارە دەستبەکاربوونەوەی نووری مالیکی وەک سەرۆک وەزیران.
ترەمپ رایگەیاندووە کە دەستنیشانکردنەوەی مالیکی "هەڵەیەکی زۆر خراپە" و جەختی کردەوە کە لە سەردەمی دەسەڵاتی ئەودا، عێراق بەرەو هەژاری و پشێوییەکی تەواو رۆیشتووە.
سەرۆکی ئەمریکا بە ئاشکرا هەڕەشەی ئەوەی کردووە کە ئەگەر مالیکی بەهۆی "سیاسەت و ئایدۆلۆژیا شێتانەکانییەوە" هەڵبژێردرێتەوە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا چیتر هیچ جۆرە یارمەتییەکی عێراق نادات.
ترەمپ پێی وایە بەبێ پشتگیریی ئەمریکا، عێراق "سفر چانسی" دەبێت بۆ بەدیهێنانی سەرکەوتن، خۆشگوزەرانی یان ئازادی.
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، ترەمپ دروشمە بەناوبانگەکەی خۆی بەکارهێناوە و نووسیویەتی: "عێراق دووبارە مەزن بکەنەوە!" (Make Iraq Great Again).