هەرێم نیوز
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، بە فەرمی ناسنامەی ١٣ شەڕڤانی بڵاوکردەوە کە لە ماوەی دە ڕۆژی ڕابردوودا و لە کاتی بەرپەرچدانەوەی هێرشی گروپە چەکدارەکانی سەر بە دیمەشق، گەیشتنە کاروانی نەمران.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ئەم شەڕڤانانە لە نێوان ڕێککەوتی ١٧ بۆ ٢٧ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، لە سەنگەرەکانی پێشەوەی بەرگریدا بوون. هەسەدە دەڵێت: "ئەم قارەمانانە بە ئیرادەیەکی تێکنەشکاو لە بەرامبەر ئامێرە جەنگییەکانی دوژمن وەستانەوە و بوونە ناونیشانی گەلێک کە خۆبەدەستەوەدان ڕەت دەکاتەوە."
هەسەدە جەختی لەوە کردەوە کە خوێنی ئەم ١٣ شەڕڤانە بەردی بناغەی بەردەوامیی هێڵی بەرخۆدانە. لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "لە سایەی قوربانیی ئەوانەوە، گەلەکەمان پارێزراو بوو و ئیرادەی گشتی لە هەموو جۆرە هێرش و پیلانێک بەهێزتر مایەوە."
ئەم شەڕڤانانە لە ناوچە جیاجیاکانی ڕۆژئاوای کوردستانەوە بەشدارییان لە پاراستنی دەستکەوتەکاندا کردووە:
1. فەرید بەکر (شەڕڤان)
2. فارس عیسا (بە رخۆدان عامودا)
3. مەحمود محەمەد (نەمر قامیشلۆ)
4. محەمەد کۆسە (بیرهات عامودا)
5. محەمەد سەعدون (چەکدار قامیشلۆ)
6. وەلید عوسمان (دەڤرم هەرهەکۆل)
7. خالید حەسەن (کاور بۆتان)
8. عەلی ئەحمەد (ئیڤان دێرک)
9. شڤان مستێ
10. عومەر هیرۆ (دڵشێر قەرەبابا)
11. عیماد بەرهۆ (عەلیشێر)
12. ڕۆمان ئەحمەد (زوهێر خانی)
13. ئەحمەد حسێن (دڵسۆز عامودا)