دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

باشترین خۆراکەکان بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجەی مەمک

هەرێم نیوز

 یەکەم: سەوزە و میوە لە تویژینەوەیەکدا دەرکەوتوە خواردنی میوە و سەوزە ئەگەری %١٥ شیرپەنجەی مەمک کەم دەکاتەوە، باشرینیان بریتین لە برۆکلی، بێری، قۆخ.

دووەم: ریشاڵ و دژەئۆکسان ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ریشاڵ و دژە ئۆکسانن، باشترینن بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجەی مەمک، رێگری دەکەن لە گەشەکردنی خانە شیرپەنجەییەکان، کە لە سپێناغ، گێزەر، مۆز، پرتەقاڵ، گوێز، شوکەلاتەی رەش، شیلک هەیە.

سێیەم: چەوری بەسود خواردنی چەور دەبێتە هۆی قەڵەوی و مەترسی توشبون بە شێرپەنجە زیاد دەکات، بەڵام هەندێک خۆراک هەیە کە چەوری تەندروستیان تێدایە و بەسودن بۆ شێرپەنجە وەکو زەیتی زەیتون، ئەڤۆکادۆ، گوڵەبەرۆژە، چەرەسات، ماسی سەلەمون.

چوارەم: ڤیتامینەکان، بەتایبەتی ڤیتامین D هۆکارن بۆ رێگریکردن لە زیادبون خانە شێرپەنجەییەکان، مەترسی توشبون بە رێژەیەکی زۆر کەم دەکاتەوە، لە خۆراکەکانی زەردێنەی هێلکە، جگەری گا، ماسی تونە، پەنیردا هەیە.

ئا :دەریا

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP