دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 22 کاتژمێر پێش ئێستا

باشترین کات بۆ خواردنەوەی قاوە کەیە؟

هەرێم نیوز

توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرای دەکات، کاتی خواردنەوەی قاوە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر سوودەکانی هەیە و خواردنەوەی لە بەیانیاندا مەترسیی نەخۆشییەکانی دڵ کەم دەکاتەوە و تەمەن درێژ دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی 1ی 2026، گۆڤاری ئەورووپی بۆ نەخۆشییەکانی دڵ ئەنجامی توێژینەوەیەکی بڵاو کردەوە کە لەسەر 40 هەزار کەس بۆ ماوەی 10 ساڵ کراوە، دەرکەوتووە ئەو کەسانەی بەیانیان قاوە دەخۆنەوە، بە ڕێژەی 31% کەمتر تووشی نەخۆشیی دڵ دەبن و ئەگەری گیانلەدەستدانیان بە هەر هۆکارێک بە ڕێژەی 16% کەمترە.

پزیشکان ڕێنمایی دەدەن کە نابێت ڕاستەوخۆ دوای لەخەو هەستان قاوە بخورێتەوە، بەڵکو دەبێت 90 بۆ 120 خولەک چاوەڕێ بکرێت، چونکە لەو کاتەدا هۆرمۆنی کۆرتیزۆڵ (سترێس) بەرزە و قاوە دەبێتە هۆی زیادبوونی دڵەڕاوکێ.

سەبارەت بە وەرزشوانانیش، توێژینەوەکە دەڵێت خواردنەوەی قاوە 45 بۆ 60 خولەک پێش ڕاهێنان وزە و توانای جەستە زیاد دەکات و چەوری دەسووتێنێت، هەروەها دوای ڕاهێنانیش یارمەتیی چاکبوونەوەی ماسولکەکان دەدات، بە مەرجێک بەبێ شەکر و ماددە زیادکراوەکان بخورێتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP