دواین هەواڵ

جیهان‌

 6 کاتژمێر پێش ئێستا

ترەمپ: تۆڵە لە داعش دەکەینەوە

هەرێم نیوز 

دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، ئەگەر جارێکی تر لە سوریا هێرش بکرێتە سەر هێزەکانمان وەڵام دەدەینەوە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا رایگەیاند، لە بۆسەیەکدا لە سوریا سێ هاوڵاتی مەزنمان لەدەستدا.

وتیشی، تۆڵە لە داعش دەکەینەوە.

ترەمپ جەختیشیکردەوە، ئەگەر لە سوریا جارێکی تر هێرش بکرێتە سەر هێزەکانمان، وەڵام دەدەینەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمەریکا (سێنتکۆم) ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی داوە، ئەمڕۆ شەممە 13ی کانوونی یەکەمی 2025، لە ئەنجامی بۆسەیەک لە سووریا لە لایەن داعشەوە سێ هاووڵاتی ئەمەریکی کوژران و سێ سەربازی دیکەش بریندار بوون.

مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات( هەسەدە) لە ڕێگەی هەژماری فەرمیی خۆیەوە لە پلاتفۆرمی ئێکس، نیگەرانی و دڵگرانیی قووڵی خۆی بۆ برینداربوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی هێزەکانی ئاسایشی گشتی و سەربازانی ئەمەریکی دەربڕی کە لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکە ئەمنییەکانیاندا لە بیابانی سووریا کراونەتە ئامانج.

عەبدی لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوە داوە، زیادبوونی ئەم جۆرە هێرشانە نیشانەیەکی مەترسیدارە و پێویستی بە ئیرادەیەکی بەهێزتر هەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەیان، پرسی سەرنجڕاکێشی پەیامەکەی فەرماندەی هەسەدە بریتی بوو لە داواکاری بۆ چڕکردنەوەی هەوڵەکان لەسەر ئاستی نیشتمانی وەک تاکە ڕێگە بۆ لەناوبردنی شانە تیرۆریستییەکان، لە کۆتاییشدا هیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ بریندارەکان خواستووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP