هەرێم نیوز
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، کەمێک لەمەوبەر هێرشێکی ئاسمانیان بۆ سەر غەزە ئەنجامدا و ئەندامێکی سەرەکی حـ.ـەمـ.ـاس کوژراوە، بەبێ ئەوەی ناوەکەی ئاشکرا بکات.
سوپای ئیسرائیل دەڵێت، ئەو ئەندامەی حـ.ـەماس کاریکردووە بۆ بنیادنانەوەی توانستەکانی حـ.ـەماس
پێگەی ئاکسیۆس دەڵێت، ئامانجەکە رەعد سەعد بووە کە جێگری فەرماندەی باڵی سەربازیی حـ.ـەماسە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، بە سەرپەرشتی هێز و وڵاتانی ناوچەکە ئاگربەست لە غەززە بەردەوامە، بەڵام هێشتا فڕۆکەکانی ئیسرائیل لە چالاکی نەکەوتوون و بەشوێن سەرکردەکانی حـ.ـەماسەوەن، بەمەش مەترسییەکانی هەڵوەشاندنەوەی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس تا دێت زیاتر دەبێت.