دواین هەواڵ

کوردستان‌

 12 کاتژمێر پێش ئێستا

مەسرور بارزانی و مالیکی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراقیان تاوتوێ کرد

هەرێم نیوز

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کرد. لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی عێراق دوای هەڵبژاردن و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێ و چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر - بەغدا کرا.

ئەمڕۆ شەممە ، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، دۆخی گشتیی عێراق دوای پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران، هەوڵ و گفتوگۆی لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی فیدراڵ تاوتوێ کرا.

هەروەها هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنەکان.
 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP