دواین هەواڵ

کوردستان‌

 16 کاتژمێر پێش ئێستا

بەکارهێنانی کارەبای ٢٤کاتژمێری لە زستاندا بەڕێژەی ٢٠% بەرز دەبێتەوە

هەرێم نیوز

پرۆژەی ڕووناکی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی بەرزبوونەوەی خواست و بەکارهێنان لە وەرزی زستاندا، زۆرینەی ئەو ماڵانەی بوونەتە هاوبەشی پرۆژەکە، لە پاڵپشتیی دارایی حکوومەت بۆ کرێی کارەبا بێبەش دەبن.

پرۆژەی ڕووناکی ئاگاداری هاووڵاتیان دەکاتەوە، زۆرینەی ئەو ماڵانەی لە پرۆژەی ڕووناکی (کارەبای ٢٤ کاتژمێری) سوودمەندبوون، لە وەرزی زستانەدا پاڵپشتیەکانی حکوومەت نایانگرێتەوە. چونکە ڕێژەی بەکارهێنان لە ٢٠٪ بەرز دەبێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە،  پڕۆژەی ڕووناکی، لە ڕاگەیەندراوێکدا، هاوڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە، زۆرینەی ئەو ماڵانەی لە پرۆژەکە سوودمەندبوون، لە وەرزی زستان پاڵپشتیەکانی حکوومەت نایانگرێتەوە، بۆیە دەبێت هەموومان دەست بە بەکارهێنانیەوە بگرین، جونکە، زۆرترین بڕی بەکارهێنانی کارەبا لە وەرزی زستاندایە نەک لە وەرزی هاوین.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، هۆکاری سەرەکی بەکارهێنانی کارەبای زۆر لە وەرزی زستاندا، بۆ کارپێکردنی زۆری ئامێرەکانی گەرمکەرەوە و بۆیلەر دەگەڕێتەوە، ڕوونیشی دەکاتەوە، بەکارهێنانی کارەبا لە مانگەکانی زستاندا بەراورد بە مانگەکانی دیکەی ساڵ، بەڕێژەی لە ٢٠% بەرز دەبێتەوە.

پڕۆژەی ڕووناکی، پڕۆژەیەکی نیشتمانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە کە تیایدا کارەبای ٢٤ کاتژمێری بۆ هەموو هەرێمی کوردستان تاوەکوو کۆتایی ساڵی ٢٠٢٦ دابین دەكات.
یەکێک لە گرنگترین دەستکەوتەکانی پڕۆژەی ڕووناکی بریتییە لە کوژاندنەوەی مۆلیدەی گەڕەکەکان کە ژمارەیان دەگاتە نزیکەی ٧٠٠٠ مۆلیدە لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان. ئەم مۆلیدانە پێشتر هۆکارێکی سەرەکیی پیسبوونی ژینگە بوون لە کوردستاندا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP