هەرێم نیوز
سەرۆكی هاوپەیمانی واست رایدەگەیەنێت، چوارچێوەی هەماهەنگی لە چەند رۆژی داهاتوودا ناوی كاندیدی پۆستی سەرۆك وەزیران رادەگەیەنێت و " چەند مانگێکە کار لەسەر دیاریكردنی کاندیدێک دەكات".
محەمەد جەمیل مەیاحی، سەرۆکی هاوپەیمانی واست دەڵێت: چوارچێوەی هەماهەنگی لە چەند رۆژی داهاتوودا ناوی سەرۆک وەزیرانی داهاتوو رادەگەیەنێت و چەند مانگێکە کار لەسەر دیاریكردنی کاندیدێک دەكات بۆ ئەو پۆستە.
مەیاحی، لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفیزیۆندا وتی: وتارەکەی ئەم دواییەی سودانی لە واست تەنها بۆ مەبەستی هەڵبژاردن بوو، بۆ ماوەی (٢٥)خولەک هاتە پارێزگاکە و لە فڕۆکەکە دابەزی و گەڕاوەیەوە بەبێ ئەوەی چاوی بە هیچ بەرپرسێکی پارێزگاکە و ئەنجومەنەکەی و هیچ کام لە نوێنەرەکانی بکەوێت و هیچ پڕۆژەیەک لەوێ بكاتەوە.
وتیشی: قەرزەکانی بەڵێندەران لەسەر دەوڵەت بۆ کارە تەواوکراوەکان لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق گەیشتووەتە (٧) ترلیۆن دینار، حکومەتی داهاتووش پێویستی بە (٣٠) ترلیۆن دینار دەبێت بۆ بەردەوامبونی پڕۆژەکان.
جەختیشكرد لەوەی، چوارچێوەی هەماهەنگی لە ماوەی ماوەی چەند رۆژێکدا ناوی سەرۆک وەزیرانی داهاتوو رادەگەیەنێت، سودانیش هاوشێوەی هەر کاندیدێكی دیکەیە بۆ ئەو پۆستەیە.