هەرێم نیوز
وته‌بێژی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، تێچوی حه‌جی ساڵی داهاتوو حه‌وت ملیۆن و 100 هه‌زار دینار ده‌بێت، ده‌شڵێت، تاوه‌كو 27ی ئه‌م مانگه‌وه له‌به‌رده‌م ئه‌و هاوڵاتیانهدایه كه ناوی خۆیان تۆماركردوه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی نوسینگه‌كانی حه‌ج و عومڕه بكه‌ن.
كاروان ستونی گوته‌بێژی فه‌رمی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان ڕایگه‌یاند، هه‌موو ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی دوێنی ناویان له تیروپشك ده‌رچووه ئاگادار ده‌كاته‌وه ده‌توانن به‌یانی سه‌ردانی نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومره بكه‌ن به مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی مامه‌ڵه‌كانیان و دانانی تێچووی حه‌ج.
كاروان ستونی ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، به گوێرەی ئه‌و داتای له ژمێریاری حه‌ج و عومره وه‌رگیراوه ئه‌مساڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به بڕه پاره‌یه‌كی باش پاڵپشتی پرۆسه‌ی حه‌جی كردووه به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی تێچووی حه‌ج له‌سه‌ر هاووڵاتیان هه‌روه‌ك ساڵانی ڕابردوو كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به بڕیار و ڕه‌زامه‌ندی مه‌سرور بارزانی هاوكاری و پاڵپشتی پرۆسه‌ی حه‌ج كراوه.
كاروان ستونی هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، ئه‌مساڵ گه‌شتی وشكانی له هه‌رێمی كوردستان بۆ حاجیان نابێت و حاجیانی كوردستان هه‌ر هه‌موویان به گه‌شتی ئاسمانی گه‌شت ده‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به پێداویستییه‌كانی بۆ ته‌واوكردنی مامه‌ڵه‌ی حه‌ج كاروان ستونی باسی له‌وه كرد ئه‌وانه‌ی ناویان بۆ حه‌ج ده‌رچووه پێویسته بڕه پاره‌ی دیاریكراو ئاماده بكه‌ن كه حه‌وت ملیۆن و 100 هه‌زار دیناره له‌گه‌ڵ پاسپۆرت و هه‌ریه‌ك له كۆپی ڕه‌نگاوره‌نگی پاسپۆرت و كارتی نیشتیمانی و كارتی زانیاری له یه‌ك لاپه‌ره كۆپی بكرێت دواكات بۆ وه‌رگرتنی مامه‌ڵه‌كان و پێدانی تێچووی حه‌ج ڕۆژی پێنج شه‌ممه به‌رواری 27ی11ی2025 ده‌بێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ یه‌كشه‌ممه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان تیروپشکی ناوی حاجیانی ئه‌مساڵی ئه‌نجامدا، حەج و عومرە باسی له‌وه‌كردبوو، بۆ پڕۆسه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵ پڕۆسەی ناوتۆمارکردن بە شێوەی ئەلیکترۆنی ئه‌نجامدرا، بەهۆی نوێبونه‌وه‌ی سیستەمەکە، پڕۆسەی وردبینی و پێداچونەوەی ناوەکان کاتی زیاتری ویستوە، ئەوەش بوەتە هۆی دواکەوتنی ئەنجامدانی تیروپشکەکە.