دواین هەواڵ

کوردستان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

دەروازەیەكی سنوری نێوان هەرێم و توركیا دادەخرێت

هەرێم نیوز

دەروازەی نیودەوڵەتی زێت رایگەیاندوە؛ بەهۆی درووستبوونی کێشەیەکی تەکنیکی، هاووڵاتییان و گەشتیاران ئاگادار دەکەنەوە دەروازەی نێودەوڵەتی (زێت _ دەرەجیک) بۆ ماوەیەکی کاتی دادەخرێت هاتوجۆکردن لێوەی دەوەستێت، ئاماژەیان بەوەشکردوە کێشە تەکنییکیەیکە لە دیوی تورکیاوەیە نەک هەرێم.

ئەمڕۆ دووشەممە،  ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایگەیاند: بەهۆی درووستبوونی کێشەیەکی تەکنیکی، هاووڵاتییان و گەشتیارانی خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە، دەروازەی نێودەوڵەتی زێت _دەرەجیک بۆ ماوەیەکی کورت دادەخرێت.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: هۆکاری داخرانی دەروازەی زێت، دروستبوونی کێشەیەکی تەکنیکیە بۆ سیستەمی دەروازەی دەرەجیک دیوی تورکیا، بەڵام لە دیوی سنووری هەرێمی کوردستان زێت هیچ کێشەی نییە. هەوڵەکانیش بەردەوامن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە.

ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ڕاشیگەیاند: هاووڵاتییان لە کردنەوەی دەروازەکە ئاگادار دەکەینەوە.

دەروازەی زێت دەکەوێتە قەزای مێرگەسۆر  و هەردوو پارێزگای هەولێر لە هەرێمی کوردستان و جۆلەمێرگ لە باکوری کوردستان پێکەوە دەبەستێتەوە كە لە ناوەڕاستی ساڵی 2023 بە فەرمی كرایەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP