دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

نێچيرڤان بارزانى و باڵيۆزى ئيتاڵيا دۆخی عێراق و هه‌رێمی کوردستانیان تاوتوێ کرد

هەریم نیوز

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق کرد و هەردوولا خوازیاربوون دوای هەڵبژاردن، قۆناخێکی باشتر لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەستپێبکات.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ نیکۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق، پەیوەندییەکانی ئیتاڵیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرد.

هەروەها سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی ئیتاڵیا تیشکیان خستە سەر پڕۆسەی سیاسی و سەرکەوتنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق. هەردوولا خۆشحاڵی خۆیان بە سەرکەوتنی پڕۆسەی دەنگدان دەربڕی و هیوایان خواست قۆناغێکی نوێی باشتر لە هەموو ڕوویەکەوە لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەست پێ بکات. هەر لەمبارەیەوە، دەربارەی داهاتووی پڕۆسەی سیاسی لە عێراق و هەرێمی کوردستان بیروڕایان گۆڕییەوە.

دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی داهاتووی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا، دۆخی سووریا و ناوچەکە بەگشتی، لایەنێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو کە کونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP