دواین هەواڵ

ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن‌

 4 رۆژ پێش ئێستا

ئاماژەکان دەڵێن پارتى 35 کورسی بەرەو ژوور دەهێنێت

هەرێم نیوز 

لە هەڵبژاردنی پێشووى ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا، كە لە 10/10/2021 بەڕێوەچوو، لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان (3 ملیۆنی و 450 هەزار و 773) كەس مافی دەنگدانیان هەبووە و (ملیۆنێک و 233 هەزار و 451) كەس بە دروستی دەنگیانداوە، بەرێژەی (35.74%) و لەوێوە کۆمەڵێک کێشە دەرکەوتن کە بەشێکی زۆریان نەخوێندنەوەى پەنجەمۆر و ناسنامەى دەنگدەران بوو کە ئەو کات وا گومان دەکرا بەتایبەت بۆ کوردستان ئەو بەرنامە داڕێژرابێت، سەرەڕای ئەوەى نیگەرانییەکیش لە ئارادا هەبوو.

 لەسەر ئاستی سێ پارێزگاکەی هەرێم تەنها (5) لیستى کوردسس كورسییان مسۆگەركرد، بەجۆرێك: پارتی (579 هەزار و 234) دەنگی بەدەستهێنا بەڕێژەی (46.96%) كۆی دەنگە دروستەكان و (21) كورسی بردەوە، یەكێتی (215 هەزار و 316) دەنگی بەدەستهێناوە بەڕێژەی (17.46%) و (10) كورسی بردەوە، نەوەی نوێ (204 هەزار و 855) دەنگی بەدەستهێناوە بەڕێژەی (16.61%) و (8) كورسی بردەوە، یەكگرتوو (108 هەزار و 10) دەنگ بەڕێژەی (8.76%) و (4) كورسی بردەوە، كۆمەڵی دادگەری (64 هەزار و 156) دەنگ بەڕێژەی (5.20%) تەنها (1) كورسی بردەوە.

لەسەر ئاستی عێراق لایەنە کوردستانییەکان (63) کورسییان بردەوە، پارتی (32) کورسی و یەکێتی (17) کورسی و نەوەی نوێ (9) کورسی و یەکگرتوو (4) کورسی و کۆمەڵ (1) کورسی، لەسەر ئەو بنەمایە جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران درایە (شاخەوان عەبدوڵا)، جگه‌ له‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆککۆماری عێراقی درا بە (د. لەتیف ڕەشید)، هاوکات له‌ کابینه‌که‌ی محەمەد شیاع سودانی کورد به‌ چوار وه‌زیر به‌شدار بوو ئه‌وانیش؛ فوئاد حوسێن، نزار ئامێدی و دواتر هەڵۆ مستەفا عەسکەری شوێنی گرتەوە، بەنگین ڕێکانی و خالید شوانی بە وەزیر دیاری کران.
بۆ هەڵبژاردنى ئەمجارەش 11ـى تشرینى دووەمى 2025 دەنگدانى تایبەت ئەنجامدرا و پارتى دیموکراتى کوردستان کە زۆرینەى چاوەکانى کوردستان و عێراقیشى لەسەرە چاوى لەسەر کورسی زیاترە و ئەنجامەکانى دەنگدانى تایبەتیش ئەو تمووحەى لا زیاتر کردووە، پارتی لە هەولێر ١٠ کورسی مسۆگەرە و شەڕی ١١ کورسی دوکات
 لەسلێمانی پێشتر ٣  کورسی مسۆگەرە و شەڕ بۆ ٤ کورسى و تەنانەت هەندێکیش چاوەڕێی ٥ کورسی دەکەن .
هەرچى دهوکیشە ٩ کورسی مسۆگەرە و دەیەوێت بیکات بە ١٠ کورسى.
 ئەوە لە کاتێکدا یەکێتى لە پاشەکشەیەکی گەورەدایە لەو پارێزگایەدا تا ئاستى سڕینەوەى حیزبەکە، چونکە خەڵکی خۆیان راسپاردووە دەنگ بدەنە کۆتاکەی رەیان کلدانی و پشت بکەنە کاندیدەکانی خۆیان.
لەکەرکوک پارتى ٢کورسی مسۆگەرە و لە ئێستادا شەڕی بردنەوەى  ٣ کورسى دەکات.
ئەوە لەکاتێکدایە تەنیا لەدەنگدانی تایبەتدان، کورسی کۆتای مەسیحی لەهەولێر و دهۆک و کەرکوک مسۆگەر کردووە.
لەموسڵیش ٦ کورسی مسۆگەرە و شەڕی ٧کورسی دەکات و کورسییەکی کۆتایی ئێزیدیشی لەهەمان پارێزگا مسۆگەرە، هەروەها
کورسیی کۆتای فەیلی لە واستی مسۆگەرە و کورسیی کۆتایی دیالەش چانسی بردنەوەی هەیە.
هەربۆیە کورت و پوختى بابەتەکە ئەوەیە پارتی خۆی بۆ ٣٥ کورسی داناوە و بە گوێرە ئەنجامە بەراییەکانى دەنگدانى تایبەتیش لەچاو هەڵبژاردنى پێشوودا نزیکەى 13%ـى دەنگەکانى زیادیکردووە، ئەوەش دەرئەنجامی سیاسەتە خزمەتگوزارییەکان و بەدەمەوە چوونى کێشەکانى خەڵک بووە بە تایبەتى لەو سنوورانەى رێگریی لە کاروبارى حکومەت نەکراوە، خەڵک بەچاوى خۆیان جیاوازییە گەورەکەیان بینیوە بۆیە ئەمجارە بە ئاسانى کورسییەکانى پارتى بەرزتر دەکەنەوە بۆ سەرو 35 کورسی...



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP