هەرێم نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاشكرای كرد، 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتیی هەرێمی كوردستان، خرایە سەر هەژماری بانكیی دارایی عێراق.
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە و تێیدا هاتووە: "ئەمڕۆ بڕی 120 ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتیی هەرێمی كوردستان بۆ مانگی ئەیلوول خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق."
ئەمە لە كاتێكدایە، دوێنێ سێشەممە، وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان، تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی نۆی مووچەخۆرانی ڕەوانەی حکوومەتی فیدراڵ کرا.