دواین هەواڵ

ئابوری‌

 21 کاتژمێر پێش ئێستا

سبەی 120 ملیار دینار دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ

هەرێم نیوز 

وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند : سبەی 120 ملیار دینار دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ، دەشڵێت، ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی ئەیلوول ڕەوانەی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ کرا.

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە: "ئەمڕۆ سێ شەممە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی خەرجی وداهاتەکانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئەیلوول بۆ وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ نێردرا."

ئاماژە بەوەش کراوە: "سبەی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، بڕی ١٢٠ ملیار دینار وەک پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئەیلوول بەشێوەی کاش دەخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق."

دەقی راگەیەنراوی وەزارەتی دارایی :

ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچونەوەی مانگی ئەیلوول ڕەوانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.

سبەی پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێم دەخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق.

 ئەمڕۆ سێ شەممە ( ١٨ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ ) ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی خەرجی وداهاتەکانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئەیلوول بۆ وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ نێردرا.

سبەی چوار شەممە ڕێکەوتی ( ١٩ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ ) بڕی ( ١٢٠،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠ ) سەدو بیست ملیار دینار وەک پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئەیلوول بەشێوەی کاش دەخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری 
١٨ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP