هەرێم نیوز
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، تا ئێستا ژمارەی تانەدان لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بۆ 80 کەس بەرزبوەتەوە، كه له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 11ی ئه‌م مانگه گیراوه.
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له به‌یاننامه‌یه‌كدا باسی له‌وه‌كردوه، "ژمارەی ئەو تانانەی کە لە دوەم ڕۆژدا وەرگیراون لە دوای کردنەوەی پڕۆسەی تانەدان، تا ئێستا گەیشتوەتە 80 تانە".
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق پێشتر باسی له‌وه‌كردبو، پڕۆسەی تانەدان تەنها بۆ ماوەی سێ ڕۆژ کراوە دەبێت و دواتر لایه‌نه‌كان مافی تۆماركردنی سكاڵایان نابێت.
11ی ئه‌م مانگه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له سه‌رانسه‌ری عێراقدا به‌ڕێوه‌چو، به‌گوێره‌ی ئه‌نجامی فه‌رمی كۆمسیۆن، هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی ئێستای عێراق لە پێشەنگی کێبڕکێیەکەدایه و 46 كورسی به‌ده‌ستهێناوه،
بەپێی داتاکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی سودانی ملیۆنێك و 317 هه‌زار و 446 ده‌نگی لە 12 لە کۆی 18 پارێزگای عێراقدا بەدەستهێناوە و 46 کورسی مسۆگه‌ركردوه، بەوەش پێش هاوپەیمانی ته‌قه‌دوم بە سەرۆکایەتی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پێشوی پەرلەمان و هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتی نوری مالیکی كه‌وتوه.
ژمارەی کورسییەکانی عەسائیب ئەهلی حەق لە 15 کورسییەوە بۆ نزیکەی 27 کورسی و حزبوڵای کەتەعیب لە دو کورسییەوە بۆ 6 کورسی و بلۆکی عەمار حەکیم لە نزیکەی 10 كورسییه‌وه بۆ 18 کورسی زیادیکردوە.
كورسیه‌كانی نوری مالیکی کەمێک دابەزینی بەخۆیەوە بینی (لە 34 بۆ 30-28)، بە گشتی چوارچێوەی هەماهەنگی لە نزیکەی 50 کورسییەوە لە ساڵی 2021 بۆ زیاتر لە 140 کورسی بەرزبوەوە.