دواین هەواڵ

عێراق‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

سەركردەیەكی چوارچێوەی هەماهەنگی: هەڵبژاردنی سەرۆك وەزیران پێویستی بەراوێژی زیاترە

هەرێم نیوز

سەركردەیەكی چوارچێوەی هەماهەنگی رایدەگەیەنێت، ئەو ناوانەی لە میدیاكان باس دەكرێن بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیران دروست نین و هەڵبژاردنی سەرۆك وەزیران پێویستی بەراوێژی زیاترەو بە چەند دانیشتنێك یەكلانابێتەوە.

عامر فایز، یەكێك لەسەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی دەڵێت: هەموو ئەو ناوانەی لە میدیاکاندا باس دەكرێن بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نادروستن و لە کۆبونەوەکەیاندا باس لە هیچ ناوێکی دیاریکراو نەکراوە، بەڵکو بەڵکو بڕیاردراوە بە پێکهێنانی لیژنەیەکی ناوخۆیی بۆ هەڵسەنگاندنی کاندیدەکان دوای راگەیاندنی فەرمی ئەنجامەکان.

عامر فایز كە سەرۆكایەتی كۆبونەوەكەی شەوی رابردووی چوارچێوەی هەماهەنگی كردووە، بە ماڵپەری "جبال" ی راگەیاندووە: لە کۆبونەوەکەدا باسیان لە پێکهێنانی لیژنەیەک كردووە بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ کاندیدەکانی سەرۆک وەزیران لە چەند رۆژی داهاتووداو پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران بە یەک دانیشتن و دوو دانیشتن و تەنانەت سێ دانیشتن یەکلایی نابێتەوە، بەڵکو پێویستی بە راوێژی ناوخۆیی زیاتر دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، گفتوگۆکان دەستیان خستۆتە سەر پێوەرەکانی هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران، کە بریتین لە: بەهێزی کارەکتەری، دەستپاکی، ئەزمون و راستگۆیی.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP