هەرێم نیوز
ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا وتی: ئۆپەراسیۆنی سوپای ئیسرائیل بۆ لەناوبردنی تونێلەکانی حەماس لە دیوی ئیسرائیلی هێڵی زەرد لە کەرتی غەززە بە باشی بەرەوپێش دەچێت.
کاتز ئاماژەی بەوەشکرد، "سوپای ئیسرائیل ئەم تونێلانە لەناودەبات، یان بە تەقینەوە یان بە پڕکردنیان لە کۆنکرێت".
ئیسرائیل مانگی ڕابردوو رایگەیاندبوو کە نزیکەی لەسەدا 60ی تونێلەکانی حەماس لە غەززە وەک خۆیان ماونەتەوە.
وەزیری بەرگری ئیسرائیل دەڵێت:" هێزێکی فرەنەتەوەیی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا، چەکداماڵینی حەماس لە کەرتی غەززەی کۆن دەگرێتە ئەستۆ، ئەو بەشەی کەرتی غەززە کە هێشتا لە ژێر دەسەڵاتی حەماسدایە."