هەرێم نیوز
فلۆره‌نتینۆ پێرێزى سه‌رۆكى یانه‌ى ریاڵ مه‌درید، ده‌یه‌وێت واز له سه‌رۆكایه‌تى ئه‌و یانه‌یه بهێنێت و له ئێستاشه‌وه هانده‌رانى یانه‌ى شاهانه ترسیان لێ نیشتووه دواى نه‌مانى ئه‌و سه‌رۆكه، یانه‌كه به‌ره‌و دۆخێكى خراپ بڕوات، سێ كه‌سایه‌تى دیاریش به‌ربرژێرن بۆ شوێنه‌كه‌ى.
پیپى ئه‌لڤارێز، رۆژنامه‌وانى ئیسپانیی ئاشكرایكردووه، پێرێز له ساڵى داهاتوودا واز له سه‌رۆكایه‌تى یانه‌ى ریاڵ مه‌درید ده‌هێنێت، به‌ڵام نایه‌وێت یانه‌كه به شێوه‌یه‌كى خراپ به‌جێبهێڵێت و نیازى هه‌یه به دۆخێكى ئارامه‌وه واز له‌و پۆسته بهێنێت كه یانه‌كه تووشى قه‌یرانى گه‌وره نه‌بێت.
ئه‌م هه‌واڵه به خێرایی میدیاى جیهان و به تایبه‌تى ئیسپانیاى هه‌ژاند، ئه‌لبێرتۆ پێرێرۆ، رۆژنامه‌وان له وێستگه‌ى ئۆندا سیرۆ رایگه‌یاندووه، پێرێز نایه‌وێت پێش كۆتاییهاتنى واده‌ى سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ى، یانه‌ى ریاڵ مه‌درید به‌جێبهێڵێت.
"كۆبونه‌وه‌كه پێشخرا"
ئه‌و ڕۆژنامه‌وانه ئاشكراشیكردووه، رۆژى 23ى مانگى داهاتوو، پێرێز كۆبونه‌وه‌یه‌كى گرنگ ئه‌نجامده‌دات و ده‌چێته به‌رده‌م ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى گشتى یانه‌كه، بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ڵامى سه‌رجه‌م پرسیاره‌كان بداته‌وه و ته‌واوى ئه‌و بابه‌ته بۆ راى گشتى و یانه‌كه‌ش روون بكاته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانى ئه‌و رۆژنامه‌وانه، بڕیار بوو ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه له ساڵى 2026 ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام به‌هۆى هه‌ستیاریی بابه‌ته‌كه، كۆبونه‌وه‌كه بۆ كۆتایی ئه‌مساڵى پێشخرا.
هه‌رچه‌نده پێرێرۆ جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه پێرێز تا كۆتایی ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ى ده‌مێنێته‌وه كه له ساڵى 2028 ته‌واو ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌لڤارێزى رۆژنامه‌وان ده‌ڵێت " من دڵنیام ساڵى داهاتوو پێرێز واز له سه‌رۆكایه‌تى ڕیاڵ مه‌درید ده‌هێنێت."
"كریستیانۆ بۆ شوێنه‌كه‌ى پێرێز"
له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و هه‌واڵه، میدیاكانى ئیسپانیا ئاشكرایانكردووه، هه‌ریه‌كه له رافاێل نادال و كریستیانۆ رۆناڵدۆ و ئیمیلیانۆ بۆتراگینۆ، گرنگترین ئه‌و به‌ربژێرانه‌ن كه یه‌كێكیان ده‌چێته شوێنى پێرێز بۆ سه‌رۆكایه‌تى یانه‌ى شاهانه.