دواین هەواڵ

وەرزش‌

 9 کاتژمێر پێش ئێستا

ریال مەدرید و سانتیاگۆ بێرنابیۆ لەیەک دادەبڕێن

هەرێم نیوز 

ریال مەدرید، لە مانگی 11ـی ئەمساڵدا زۆربەی یارییەکانی لە دەرەوەی یاریگەی خۆی، سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئەنجامدەدات، تەنیا یەک یاریی لە ماڵەوە ئەنجامدا بەرامبەر ڤالێنسیا. هۆکاری ئەمەش خشتەی قەرەباڵخی یارییەکان و بەشدارییانە لە چەندین پاڵەوانێتی جیاوازدا بووە.

ریال مەدرید لە دوایین یاریی خۆی لە یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ، سەرکەوتنێکی گەورەی بە ئەنجامی 4-0 گۆڵ بەرامبەر ڤالێنسیا بەدەستهێنا و پێگەی خۆی لە پێشەنگی لالیگا بەهێزتر کرد بەکۆکردنەوەی 30 خاڵ. ئەمەش یەکەمجارە یانەکە لە 11 یاریی یەکەمی لالیگادا 10 سەرکەوتن بەدەستبێنێت، دوای ئەوەی لە وەرزی 2022-2023 ئەم کارەی ئەنجامدابوو.

دوای یاریی ڤالێنسیا، ریال مەدرید رۆژی 7ـی مانگی 11 بەرامبەر لیڤەرپوول لە یاریگەی ئانفێڵد لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا یاریی دەکات، پاشان رۆژی 9ـی مانگی 11 لە دەرەوەی یاریگەی خۆی رووبەڕووی رایۆ ڤایکانۆ دەبێتەوە لە گەڕی 12ـی لالیگا.

دوای وەستانی یارییە نێودەوڵەتییەکان، رۆژی 23ـی مانگی 11، ریال مەدرید میوانی ئێلچی دەبێت لە گەڕی 13ـی لالیگا. پاشان رۆژی 26ـی مانگی 11، دەچنە یۆنان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئۆڵۆمپیاکۆس لە گەڕی 5ـی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا.

لە درێژەی یارییەکانیدا، رۆژی 30ـی مانگی 11، ریال مەدرید بەرامبەر جیرۆنا یاریی دەکات لە گەڕی 14ـی لالیگا. هەروەها، رۆژی 3ـی مانگی 12ـی داهاتوو، یارییەکی پێشوەختە لە گەڕی 19ـی لالیگا بەرامبەر ئاتلێتیک بلباو ئەنجام دەدات، ئەم یارییە بەهۆی بەشداری ریال مەدرید و ئاتلێتیک بیلباو لە جامی سوپەری ئیسپانیا لە 7 تاوەکو 11ـی مانگی 1ـی داهاتوو لە سعودیە، پێشخراوە. ریال مەدرید لە قۆناخی پێش کۆتایی جامی سووپەر رووبەڕووی ئاتلێتیکۆ مەدرید دەبێتەوە.

بەمەش ریال مەدرید ناچارە 6 یاریی لە دەرەوەی یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئەنجامبدات و رۆژی 7ـی مانگی 12 دەگەڕێتەوە بێرنابیۆ، کاتێک میوانداری سێڤییا دەکات لە گەڕی 15ـی لالیگا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP