دواین هەواڵ

وەرزش‌

 24 کاتژمێر پێش ئێستا

سبەی ئاهەنگی دیاریکردنی باشترین هاندەرەکانی جیهان بەڕێوەدەچێت

هەرێم نیوز 

سبەی لە ئاهەنگێکدا فیدراسیۆنی فیفا باشترین هاندەری جیهان دیاری دەکات و هاندەرانی یانەی زاخۆش لەلایەن فیفاوە پاڵێوراون. 

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان بەفەرمی ئاشکرایکردووە، رۆژی سێشەممە ١٦ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، کاتژمێر هەشتی شەو بە کاتی هەولێر رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی زەبێست لە دەوحە بەڕێوە دەچێت، کە هاندەرانی یانەی زاخۆ بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین هاندەری ساڵ پاڵێوراون.

بەگوێرەی راگەیاندراوەکەی فیفا ٨٠٠ میوان بانگهێشتکراون بۆ ئەوەی لە رێوڕەسمەکە بەشدار بن، کە رێوڕەسمەکە لە هۆڵی فێرمۆنت كاتارا لە دەوحە بەڕێوە دەچێت و هاندەرانی یانەی زاخۆش لەلایەن فیفاوە یەکێکن لەو سێ پاڵێوراوانەی بۆ خەڵاتی باشترین هاندەری ساڵ دیاریکراون.

ئەوەش لەکاتێدایە لە ماوەکای رابردوو لە تەواوی هەرێمی کوردستان هەڵمەتیکی فراوان بۆ کۆکردنەوەی دەنگ بۆ یانەی زاخۆ بەڕێوەچوو.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP