هەرێم نیوز
بەدواداچوونەکان بۆ بەڵگەنامەکانی ئێپستین دەریدەخەن کە ناوی ڕۆناڵدۆ لە دۆسیەکاندا نییە و تەنها "لێکچوونی ناو" بووە، هاوکات ئەستێرە پورتوگالییەکە نیگەرانیی توندی خۆی لە دۆخی خولی سعودی و چوونی بنزیما بۆ هیلال دەردەبڕێت.
دوای بڵاوبوونەوەی ژمارەیەک بەڵگەنامەی نوێ لە دۆسیەی جێفری ئێپستین، دەنگۆی ئەوە بڵاو بووەوە کە ناوی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە دۆسیەکاندا هاتووە، بەڵام لێکۆڵینەوە وردەکان دەریانخستووە کە ناوەکە "ریناڵدۆ"یە و پەیوەندی بە سیاسەتمەدارێکی بەریتانییەوە هەیە، نەک یاریزانە پورتوگالییەکە.
سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن، تێنەگەیشتن لە خوێندنەوەی ناوەکە وایکردووە لە سۆشیال میدیا هێرشێکی توند بکرێتە سەر ڕۆناڵدۆ، لەکاتێکدا ناوبراو دوور و نزیک پەیوەندی بەو دۆسیەیەوە نییە.
لەلایەکی دیکەوە، میدیاکانی سعودیە بڵاویان کردووەتەوە، ڕۆناڵدۆ لە دۆخی یانەی نەسڕ زۆر نیگەرانە، بەتایبەت دوای ئەوەی کەریم بنزیما لە یانەی ئیتیحادەوە پەیوەندی بە یانەی هیلالەوە کردووە، کە بە بڕوای ڕۆناڵدۆ ئەمە "هەلی ڕکابەریی دادپەروەرانە لە خولەکەدا لەناو دەبات."