هەرێم نیوز
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی هاندەرانی یانەی وەرزشی زاخۆ کرد، ئەوەش بە بۆنەی دەستنیشانکردنیان وەک براوەی خەڵاتێکی جیهانی لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی جیهان (FIFA)ەوە.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە پەیامێکی پیرۆزباییدا لە تۆڕی کۆمەڵاتی ئێکس ڕایگەیاند: پیرۆزباییەکی گەرم لە هاندەر و دڵسۆزانی زاخۆ دەکەم، بەبۆنەی بەدەستهێنانی خەڵات لەلایەن فیفاوە.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا هاتوو، ئەم سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆ وەرزش و هاندەرانی ئەو یانەیە لە سەرتاسەری کوردستان و عێراق.
ئەم پیرۆزباییەی سەرۆکی حکومەت دوای ئەوە دێت کە فیفا بە فەرمی هاندەرانی زاخۆی وەک خاوەنی باشترین هەڵوێست و هاندەری جیهانی ناساند، بەهۆی ئەو چالاکییە مرۆییەی ئەنجامیان دا و هەزاران بوکەڵەیان بەخشییە منداڵانی نەخۆش.