دواین هەواڵ

ئابوری‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزارەتی دارایی: سبەی 120 ملیارەکە بۆ بەغدا دەنێرین

هەرێم نیوز

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، سبه‌ی دوشه‌ممه‌ داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی تشرینی یەکەم دەخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق.

ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی دارایی و ئابووری، ڕاگەیاتدراوێكی بڵاو كردەوە و تێیدا هاتووە: "سبەی دووشەممە، بڕی 120 ملیار دینار، وەک داهاتی نانەوتیی هەرێمی كوردستان بۆ مانگی تشرینی یەکەم بە شێوەی کاش دەخرێتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP