هەرێم نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت کە ئێوارەی ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی ئازار و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوە ڕەوانەی بەغدا دەکرێت.
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 29ی ئازاری 2026 لیستی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی شوبات لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی بەغدا دەکرێت.
رونیشیکردەوە، سبەی دووشەممە لیستەکە و تەرازووی پێداچوونەوە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ دەکرێت.