هەرێم نیوز
بۆ پێشگرتن لە دروستبوونی لافاو، سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر لە هەڵمەتێكی گشتگیردا، بەر لە بارانبارین سەرجەم مەنهۆڵ و چەپەرەكانی ئاو وەرگرتن پاک كردەوە و ڕایدەگەیەنێت، مەترسییەكانی لافاو كەم كرایەوە.
ئەمڕۆ هەینی، سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر ڕایگەیاند: تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی، ئامادەکاری دەکەن لە ئەگەری بارانبارین لە ڕۆژانی داهاتوودا، ئەوەش بە ئامانجی پێشگرتن لە کۆبوونەوەی ئاو لە هەموو ئەو شوێن و کۆڵان و شەقامانەی کەوا لاوازن و دەبێتە هۆی وەستانی ئاو.
ئاماژە بەوەشدراوە، لە هەڵمەتەکەدا "تەواوی مەجرا و مەنهۆڵ و چەپەرەکانی ئاو وەرگرتن خاوێن کرانەوە و سەریان هەڵدرایەوە بۆ ئەوەی ڕێڕەوی ئاوی باران بەباشی بڕوات و نەبێتە هۆی پەنگدانەوە و هەروەها کەمکردنەوەی مەترسیەکانی دروستبوونی لافاو."