دواین هەواڵ

کوردستان‌

 1 کاتژمێر پێش ئێستا

مەسرور بارزانی لە یادی 241 ساڵەی سلێمانیدا پەیامێکی بڵاوکردەوە

هەرێم نیوز

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یادی 241 ساڵەی دامەزراندنی سلێمانیدا پەیامێکی ئاراستەی خەڵکی شارەکە و رایدەگەیەنێت: حکومەت بەردەوام دەبێت لە باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییەکان و خزمەتکردنی زیاتری دانیشتووانی سلێمانی و گشت شار و ناوچەکانی کوردستان.

دەقی پەیامەکەی مەسرور بارزانی:

لە ساڵیادی بنیاتنانی شاری سلێمانیدا، گەرمترین پیرۆزبایی لە خەڵکی خۆشەویستی شاری سلێمانی دەکەم و هیوای پێشکەوتن و  گەشەسەندنی زیاتری بۆ دەخوازم.

سلێمانی وەکوو شارێکی گرنگ و ناوەندێکی دیاریی ڕۆشنبیریی و ئەدەبی و خاوەن مێژوویەکی پر لە سەروەریی لە خەبات و تێکۆشانی گەلی کوردستاندا، شایستەی خزمەتگوزاریی زیاترە و دڵنیایی دەدەین کە حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردەوام دەبێت لە باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییەکان و خزمەتکردنی زیاتری دانیشتووانی سلێمانی و گشت شار و ناوچەکانی کوردستان.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP