دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی سلێمانی دەکات

هەرێم نیوز

نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی دامەزراندنی شاری سلێمانیدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت: سلێمانى ناوێكى ديارى مێژووى كولتوورى و سياسيمانه‌.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا دەشڵێت: له‌ يادى ٢٤١ ساڵه‌ى بنياتنانيدا، به‌ گه‌رمى پيرۆزبايى له‌ شارى هه‌ڵمه‌ت و قوربانى، شارى خۆشه‌ويستى سلێمانى، پایته‌ختی ڕۆشنبيرى، مه‌ڵبه‌ندى ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و له‌ ته‌واوى خه‌ڵكى ئازيزى شار، ده‌كه‌م. 

ئەوەش رادەگەیەنێت: سلێمانى ناوێكى ديارى مێژووى كولتوورى و سياسيمانه‌. هه‌ميشه‌ كاريگه‌ر و مايه‌ى پێزانين و شانازيى گه‌لى كوردستانه‌.

لە کۆتاییشدا دەڵێت: هيواى به‌رده‌واميى پێشكه‌وتن، گه‌شه‌سه‌ندن، ئاوه‌دانى و ئارامى بۆ سلێمانى و هه‌موو كوردستان ده‌خوازم.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP