دواین هەواڵ

کۆمەڵایەتی‌

 13 کاتژمێر پێش ئێستا

پێنج كلیلی هاوسەرگیرییەكی سەركەوتو

هەمو دو هاوسەرێك خەون بە ژیانێكی خۆش و پڕ لە ئاشتی دەبینن، كە دوربێت لە كێشە و ناكۆكی، بۆئەوەی هاوسەرگیرییەكەی سەركەوتویان هەبێت.

پێنج كلیلی هاوسەرگیرییەكەی سەركەوتو بزانە:

1. خۆشەویستی و قبوڵكردن
بۆئەوەی هاوسەرگیری سەركەوتوبێت و بمێنێتەوە، هاوسەران پێویستە یەكتر قبوڵبكەن و بەردەوام لەیەكتری خۆشبن، هەروەها بە وشە و بە كردار خۆشەویستی بۆ یەكتر دەرببڕن.

2. رێزگرتنی هاوبەش
خۆشەویستی لەسەر رێز بەندە، هەربۆیە گرنگە هەردولا رێزی بیركردنەوەی یەكتر وسنورەكانی یەكتر بگرن.

3. راستگۆیی و كراوەیی
بۆئەوەی هاوسەرگیریت بە زویی كۆتایی نەیەت، گرنگە هەردولا راستگۆبن، كراوەبن لە گفتوگۆكردن لەگەڵ یەكتردا، بە ئازادانە هەستەكانیان و بیركردنەوەكانیان باس بكەن.

4. زۆر ببەخشە و كەم وەرگرە
ئەم یاسایە دەبێت هەردولا جێبەجێی بكەن، كاتێك بە بەرامبەرەكەیان دەبەخشن، چاوەڕێی وەرگرتنەوە نەكەن، كاتێك هەردولا بەمشێوەیە دەكەن، ژیانی یەكتر خۆشدەكەن.

5. هاوبەشیپێكردنی ئامانج
گرنگە لە ژیاندا هەردولا یەك ئامانجتان هەبێت، نەك هەر یەكێكتان بە ئاڕاستەیەكی جیاوازدا بڕۆن، بەمشێوەیە پەیوەندیتان بەهێزدەبێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP