هەرێم نیوز
به‌بڕیاری سودانی بۆ له‌مه‌ودوا له‌بری كه‌فیل ته‌نیا به به‌ڵێننامه‌یه‌كی دڵنیایی قه‌رزی خانوبه‌ره ده‌درێته فه‌رمانبه‌ران.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 24ی 10ی 2025 ، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رێنمایی ئاراسته‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد بۆ ئه‌وه‌ی میكانیزمه‌كانی پێدانی قه‌رزی خانوبه‌ره بۆ فه‌رمانبه‌ران كارئاسانی تێدا بكرێت و له‌بری كه‌فیل له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌ره‌وه به‌ڵێننامه‌یه‌كی دڵنیایی ده‌دات.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی نوسینگه‌ی سودانی لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەت بۆ فراوانکردنی دەرفەتی خاوەندارێتی خانوو بۆ هاووڵاتیان و چالاککردنی دەستپێشخەرییە نیشتمانییەکان بۆ پاڵپشتیکردنی چینی مامناوەند و کەمداهات و هاندانی سووڕی ئابووری لە کەرتی بیناسازی و بیمەدا، سەرۆکوەزیرانی ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەکانی کرد کە ڕێوشوێنی پێویست بگرنەبەر بۆ جێبەجێکردنی ئەو پێشنیازە بۆ ئاسانکردنی میکانیزمەکانی قەرزکردنی خانووبەرە بۆ فەرمانبەرانی حکومەت.
ئەم پێشنیازە لەلایەن تیمێکی هاوبەشی دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و بانکی ناوەندی عێراق و دیوانی بیمە و نوێنەری بانکە حکومی و ئەهلییەکانەوە ئامادەکراوە.