دواین هەواڵ

عێراق‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

بکوژانی کاندیدەکەی پەرلەمان ئاشکراکرا

هەرێم نیوز

ناوی بکوژانی کاندەیدەکەی پەرلەمان ئاشکراکرا و فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدادیش ڕایدەگەیەنێت: کەیسەکە تیرۆر نییە و تاوانکارییە.

تۆمەتبارانی دۆسییەی کوشتنی سەفا مەشدهەدانی کاندیدەکەی پەرلەمانی عێراق ئاشکراکرا و لەوبارەیەوە لیوا وەلید خەلیفە تەمیمی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداد لەگەڵ ڕاگەیاندنی ناو و ناسنامەی ئەو کەسانە وتی: کوشتنی بەربژێرەکە کەسیسێکی تاوانکارییە نەک تیرۆرستیی.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداد: هیچ کەمتەرخەمییەکی ئاساییش لە پرسەکەدا بوونی نەبووە لایەنە پەیوەندیدارەکانی بە تەواوەتی ئەرکی خۆیان جێبەجێکردوە.

ئەو کاربەدەستە لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا، کە بەردەوامن لە چالاکییەکانی پەیوەست بە پاراستنی ئاساییشی سەروماڵی عێراقییەکان و جەختی لەوەکردەەوە کە هیچ هەڕەشەیەک بۆ ئارامیی و سەقامگیریی بوونی نییە.

سەفا مەشهەدانی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا و کاندیدی هاوپەیمانیی سەروەریی بوو، لە ڕۆژی 15ی تشرینی یەکەمی 2025، لە ناوچەی تارمییەی باکوری بەغدا، لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی لکێندراو بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە گیانیلەدەستدا



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP