دواین هەواڵ

عێراق‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

مەشهەدانی: ئیسرائیل هەوڵیدا عێراق بۆردومان بکات

هەرێم نیوز
مەحمود مەشهەدانی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: لەكاتی هەوڵەكانی تێپەڕاندنی یاسای حەشدی شەعبیدا فشارەكانی ئەمریكا گەیشتە ئەو ئاستەی کە هەڕەشە بە کەمپی هۆل و هەڵگرتنی پارێزگاری سیاسی و ئەمنی بكات پێشیوایە: چەكی دەرەوە دەوڵەت كاریگەرە نەماوەو حزبە ئاینیەكان ناتوانن هیچ شتێک پێشکەش بە وڵات بكەن.

مەشهەدانی، لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفیزیۆنیدا وتی: ئیسرائیل هەوڵیدا عێراق بۆردومان بکات، بەڵام ئەمریکییەکان رەتیانکردەوە، ئەمریکییەکان داوایان لێکردین یاسای حەشدی شەعبی پەسەند نەكەین و فشاری خستە سەر سەرکردە سیاسی و ئاینییە شیعیەکان بۆ ئەوەی ئەو یاسایە دەرنەکەن.

راشیگەیاند: ئەمریکییەکان هەڕەشەی هەڵگرتنی پاراستنی سیاسی و ئەمنییان کرد، تەنانەت بە کەمپی هۆل هەڕەشەیان لێکردین.

وتيشى: دەکرا یاسای حەشدی شەعبی دەربکرێت، بەڵام هێزە شیعەکان قەناعەتیان پێکرا ئەو کارە نەکەن.

جەختیشكرد لەوەی عێراق سەقامگیری نابێت تا لە وڵاتی پێکهاتەکانەوە نەگۆڕێت بۆ دەوڵەتی هاوڵاتیبوون.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP